zagros news agency

1- شێدارکردنەوەی جەستە؛ ”پێویستە دایکان دوای منداڵبوون هەمیشە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە، چونکە پڕۆسەی چاکبوونەوە باشتر دەکات و وزەی زیاتریشیان پێدەبەخشێتەوە”.

2- پشوودان؛ ”خانمان خەویان باش بێت و پشوو بدەن”.

3- خواردنی خۆراکی تەندروست؛ ”خانمان بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوەکان بدەن، چونکە بڕێکی زۆر لە ئاو و مادە ریشاڵییەکان و ڤیتامینیان تێدایە کە وزە و هێزێکی زۆر دەبەخشنەوە بە خانمەکە دوای منداڵبوون”.

4- راهێنانی سووک؛ ”لەژێر راوێژی پزیشک چالاکیی جەستەیی وەکو بەپێ رۆیشتن، پیاسەکردن و یۆگا بکرێن، تاوەکو دەروون باشتر بێت و ماسوولکەکانی خانمەکە بە بەهێزی بمێننەوە”.

5- پاڵپشتیی کۆمەڵایەتیی بەهێز؛ ”پاڵپشتییەکی پتەو و بەهێزی دەروونی و سۆزداری وا لە خانمان دەکات دووچاری گوشاری دەروونیی دوای منداڵبوون نەبنەوە، ئەمەش دەکرێت لەڕێگەی هاوڕێ، هاوژین و خێزانەوە بێت”.

6- چاودێریکردنی برینەکان و ساڕێژبوونەوەیان؛ ”خانمان پێویستە برینی دوای منداڵبوونیان بە خاوێنی بهێڵنەوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت، بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە هەوکردن”.

7- مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ دڵەڕاوکێ؛ ”ئەگەر دوای منداڵبوون خانمان هەستیان بە نائاسوودەیی کرد لە دەروونیان و درێژەی کێشا، باشترە سەردانی چارەسەرکارێکی دەروونی بکەن و رێنوێنیی پێویست وەربگرن بۆ کەمکردنەوەی”.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی نەخۆشی غودەی تەمبەڵ

lana

لیمۆی زەرد و سەوز، كامیان سودیان زیاترە

lana

وەزارەتی تەندروستی: 87 تووشبووی ئایدز لە هەرێمی کوردستان هەیە

یاسین