ئه‌ندامێكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ولێك هه‌یه بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی په‌رله‌مان و كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌های چاودێری كردن ئه‌مه‌ش زیانه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
د.سه‌باح زێباری، له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت: “پەرلەمانتار تەنها ناونیشانێکی سیاسی نییە؛ نوێنەری دەنگی خەڵکە. ئەرکی سەرەکیی ئەو بریتییە لە دارشتنی یاسا، چاودێریکردنی کار و بڕیارەکانی حکومەت و بەرگریکردن لە بەرژەوەندیی گشتی.
بە داخەوە، لەم ماوەیەدا هەوڵێکی ئاشکرا بۆ لاوازکردنی پێگە و ڕۆڵی پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەبینرێت. هیوادارین هەموو دەزگا و میدیای ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو ئه‌م هه‌وڵه پێگه‌ی په‌رله‌مان لاواز ده‌كات.

