zagros news agency

دارایی و ئەنجومەنی ڕاژە ڕەشنووسی “لەجێگەدانان” ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن

 

ڕۆژی سێشەممە ( ٢٧ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ) کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رێنماییه‌كان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، سەبارەت بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێنمایی و ڕێکاری پێویست تایبەت بە بڕيارى سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٣٠٣ لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٩/١٦، کە تایبەتە بە بەگەڕخستنەوەی پڕۆسەی ( لە جێگەدانان ) بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو وانەبێژ و کارمەندانەی کە بەشێوە جیاجیاکانی گرێبەست لە سەر میلاکی هەردوو وەزارەتی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم دامەزراون، دواتر کۆتایی بە خزمەتیان هاتووە بەهۆکاری خانەنشین بوون یان کۆچی دوایی یان دەست لەکارکێشانەوە یان هەر هۆکارێکی تر.

دوای گفتوگۆیەکی ورد و هەمەلایەنە لەلایەن تیمەکانی هەردوولا ڕەشنووسی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئامادە کراو لەلایەن هەردوولاوە واژۆ کراوە، دواتر ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بەمەبەستی پەسەندکردنی لەسەر بنەمای ڕەخساندنی هەلی یەکسان و پڕکردنەوەی شوێنە بەتاڵەکان بە کەسانی شایستە بەپێی مەرج و پێوەری تایبەتمەند.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگای فیدراڵی ئەمریکا ئێران بە قەرەبووی 841 ملیۆن دۆلار سزا دەدات

یاسین

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٢) دابەش دەکرێت

دڵشاد

سەندیکای ئەندازیاران بڕیارێکی نوێ لەبارەی پلەبەرزکردنەوە رادەگەیەنێت و پرۆسەکە دەکرێتە ئەلیکترۆنی

سەڵاح