zagros news agency

ڕاگه‌یاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەر و ڕووناکبیر (فارووق ڕەفیق) دەکات

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر و توێژەری ناسراو (فارووق ڕەفیق)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.

بۆ ماڵباتی نووسەر و توێژەری ناسراو (فارووق ڕەفیق)

دڵگرانبووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیر (فارووق ڕەفیق) بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی نووسەران و هاوەڵ و خزمانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی سووتەمەنی دەکات

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران چاوەڕوانە لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە

یاسین