zagros news agency

بەنگین ڕێکانی: داهاتی نانەوتی نابێتە ڕێگر لەبەردەم ناردنی مووچەی مانگی نیسان

 

بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ڕایدەگەیێنێت، پرسی داهاتە نانەوتییەکان نابێتە کێشە بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسان (چوار).

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، بەنگین ڕێکانی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو تێبینییانەی لەسەر داهاتی نانەوتی و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان هەن، نابنە بەربەست لەبەردەم ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی چوار.

ئەم دڵنیاییەی وەزیرە کوردەکەی حکومەتی فیدراڵ لە کاتێکدایە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە بەهۆی ڕادەستنەکردنی داهاتە نانەوتییەکان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، ئەگەری هەیە بەغدا ناردنی مووچە دوابخات.

بەپێی وتەی ڕێکانی، تێگەیشتن لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و پرۆسەی ناردنی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت، تاوەکو ئەو کاتەی کێشە تەکنیکی و یاساییەکانی دیکە بە یەکجاری چارەسەر دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت:وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی بەنزینی ڕێکخست و چەند بڕیارێکی دەرکرد

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیمارات دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە

سەڵاح