zagros news agency

دواخستنی هێرشەکەی سەر ئێران لەلایەن ترمپەوە؛ سێ هۆکاری سەرەکی هەبووە

بڕیارەکەی دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دواخستنی هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەر ئێران، هۆکاری پاشەکشەی ئەمریکای ڕووبەڕووی پرسیارێکی بەرفراوان کردووەتەوە. لە هەمان کاتدا چاودێرانی سیاسی جەخت دەکەنەوە کە بڕیارەکە لە ئەنجامی سێ هۆکاری سەرەکیدا بووە، کە بریتین لە، خێرابوونی ڕەوتی دانوستانەکان، گوشارەکانی وڵاتانی کەنداو، تێچووی ئابووری و سەربازیی بۆ جەنگ.
ترمپ دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند کە لەسەر داوای سەرکردەکانی قەتەر، سعوودیە و ئیمارات هێرشە سەربازییەکەی بۆ سەر ئێران دواخستووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا “دانوستانی جیدی” لەگەڵ تاران بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە هەمان کاتدا فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردووە کە ئامادە بن بۆ ئەنجامدانی “هێرشێکی گشتگیر و بەرفراوان” ئەگەر نەگەیشتنە ڕێککەوتنێکی پەسەندکراو.
ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدا هات کە واشنتن خەریکی تاوتوێکردنی بژاردە سەربازییەکان بوو دژی ئامانجگەلێک لە ناوخۆی ئێراندا؛ ئەمەش دوای چەند هەفتەیەک لە گرژییەکانی پەیوەست بەو شەڕەی کە لە 28ـی شوباتی 2026 هەڵگیرسا، پێش ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربرست لە 8ـی نیسانی ڕابردوودا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بێ ئەوەی بگەڕێنە سەر چارەسەرێکی کۆتایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سی و چوار کاندیدی دیکه له هەڵبژاردن دوورخرانەوه

یاسین

‎بەیاننامەى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستان – عێراق

گوران

دوو هاووڵاتیی فەرەنسی لە ئێران مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

سەڵاح