ئەندامێکی خولی پێشووتری کۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوەدەکات کە هێشتا بریاری حزبەکەیان بایکۆتی پەرلەمانە، بەڵام لەگەڵ کاراکردنەوەن لەپێناوی بەرژەوەندی خەڵک.
عوسمان کانی کوردەیی بۆ زاگرۆس گوتی: پەرلەمان بەرهەمی دەنگدانە پەرلەمانتاریش نوێنەری خەڵکە بۆیە کاتێک دەبیتە پەرلەمانتار دەبێت ئەو سوێندەی دەیخواد یاسایی و شەرعیە کەبەرژەوەندی گەلونیشتیمانەکەی بپارێزێت، بۆیە و بۆ ئەوەی حکوومەت کارابێتەوە و پەرلەمان متمانەی پێ بدات دەبێت، پەرلەمانتاران لەقاڵبی حزبایەتی بێنەدەرەوە دەبێت لەوێ نوێنەری خەڵک بن،خزمەتکاری ئەوانەبن کە بەڵێن و متمانەیان پێداوە.
ڕاشی گەیاند: بۆئەوەی مافی خەڵک بێتەدی دەبێت پەرلەمان کارابکرێتەوە و دەبێت هەوڵبدرێت بۆ کاراکردنی پەرلەمان، و ئێمە پێویستمان بەیاساو ڕێساکانی پەرلەمان و حکوومەتێکی باشە .
ئەوەشی خستەروو: مادام پێویستمانە بەمانەهەیە و مادام ئێمە ژێر دەستەنین و گەلێکی ئازادین و لەژێر فشاری کەس نین، هەم ئەرکێکی شەرعیە هەمیش یاساییە کە پەرلەمان و حزبەکان پابەندبن بە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پابەند بون بەو سوێندو یاسایەی خواردویانە.

