zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ هەنگاوەکانی پڕۆسەی ڕیفۆرم لە ڕیزەکانی پۆلیس تاوتوێ دەکات

 

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لێژنەی باڵای ڕیفۆرمی پۆلیسی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی دکتۆر هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت، و لیوای مافپەروەر طارق ئەحمەد ئیبراهیم، سەرۆکی لێژنەی ڕیفۆرم، و ئەندامانی لێژنەکە بەڕێوەچوو. تێیدا تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی پڕۆسەی ڕیفۆرم لە ناو ڕیزەکانی پۆلیسی کوردستان و گفتوگۆی تێروتەسەل دەربارەی چۆنیەتی پێشخستنی کارەکان کرا.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگی بەردەوامبوونی خولەکانی ڕاهێنان و پێگەیاندنی ئەفسەران و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کرایەوە. ئامانج لەم ڕاهێنانانە ئامادەکردنی هێزەکانە بۆ قۆناغی داهاتوو، بە شێوەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پلانە نوێیەکانی پڕۆسەی ڕیفۆرم.

هەر لە دیدارەکەدا، باس لە خێراکردنی هەنگاوە پراکتیکییەکان و بەرنامەکانی داهاتووی پڕۆژەکە کرا. شایەنی باسە پڕۆژەی ڕیفۆرمی پۆلیسی کوردستان، پڕۆژەیەکی نیشتمانی و ستراتیژی وەزارەتی ناوخۆیە و مەبەست لێی ڕێکخستنەوەی پەیکەری کارگێڕی و داڕشتنی ستراتیژێکی نوێیە بۆ کاری پۆلیس، تاوەکو بە ستانداردە سەردەمییەکان خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان پێشکەش بە هاوڵاتییان بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

هەولێر… هێڵی دانانی کاڵاکان بۆ هەموو دوکاندارێک دادەنرێت

سەڵاح

هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان لەبارەی مامەڵەی ئاڵوگۆریی ئەلیکترۆنی ئاگادار دەکرێنەوە

سەڵاح