zagros news agency

سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا دژی کۆڵۆمبیا تۆمار دەکات

 

لە کاردانەوەی بڕیارەکەی کۆڵۆمبیا بۆ دانپێدانان بە سەروەریی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلاندا، حکوومەتی سووریا بە فەرمی ناڕەزایەتی خۆی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا “سانا”، دیمەشق نامەیەکی ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە. لە نامەکەدا سووریا بە توندی سەرکۆنەی هەنگاوەکەی کۆڵۆمبیای کردووە و ڕایگەیاندووە کە “بەرزاییەکانی جۆلان خاکێکی سووریی داگیرکراوە” و ئەم بڕیارە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

پاساوەکانی کۆڵۆمبیا و پێشوازیی ئیسرائیل
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی کۆڵۆمبیا بڕیارێکی مێژوویی دا و دانی بە سەروەریی ئیسرائیلدا بەسەر جۆلاندا نا. بوگۆتا هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ “بەردەوامیی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” و “گرنگیی ستراتیژیی جۆلان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل” گەڕاندەوە.

لای خۆیەوە، جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، خۆشحاڵی خۆی بەم بڕیارە دەربڕی. بەم هەنگاوە، کۆڵۆمبیا دەبێتە دووەم وڵات لە جیهان دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (ساڵی ٢٠١٩) کە دان بە سەروەریی ئیسرائیلدا بەسەر ئەو ناوچەیەدا بنێت.

کاردانەوەی سووریا
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکی پێشووتریدا جەختی کردەوە کە بڕیارەکەی کۆڵۆمبیا هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و لەگەڵ بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکناگرێتەوە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە جۆلان بە بەشێکی دان دانەبڕاوی خاکی سووریا دەمێنێتەوە.

جێی ئاماژەیە، بەرزاییەکانی جۆلان لە ساڵی ١٩٦٧ لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵکراوە و لە ساڵی ١٩٨١ەوە ئیسرائیل یاساکانی خۆی تێدا جێبەجێ دەکات، بەڵام زۆربەی وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستاش وەک خاکێکی داگیرکراو مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

 

ئاژانسه‌كان

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە کونسوڵخانەی چین لە هەولێر

یاسین

دوای زیاتر له ٨٠ ساڵ؛ “کەشتیی دۆزەخی”ی جەنگی جیهانی دووەم لە فلیپین بە زیاتر لە هەزار دیلەوە دۆزرایه‌وه‌

سەڵاح

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

سەڵاح