zagros news agency

بریندارێکی رووداوی تەقینەوەی غاز گیانی لەدەستدا

 

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بریندارێکی رووداوی تەقینەوەی بووتڵی غازی ماڵان لە سنووری ناحیەی کەلەکچی، دوای مانەوەی لەژێر چاودێریی پزیشکیدا، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە کۆچی دواییکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (شێروان شاکر)ە و تەمەنی ٣٢ ساڵە. ناوبراو کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، بەهۆی کاریگەریی ڕێژەی زۆری سووتانەکەیەوە گیانی سپاردووە.

هەر بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان، شێروان شاکر بەڕێژەی زیاتر لە ٧٠٪ی جەستەی سووتابوو. سەرەڕای ئەوەی هەموو چارەسەرە پێویستەکانی بۆ کرابوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاگرەکە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و ئەندامە ناوخۆییەکانی جەستەی دروستکردبوو، هەوڵە پزیشکییەکان بۆ رزگارکردنی ژیانی بێئاکام بوون.

رووداوی تەقینەوەی بووتڵی غاز لە ماڵان، یەکێکە لەو رووداوانەی جاربەجار لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دووبارە دەبێتەوە و قوربانیی لێدەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ساندرا بولوک و نیکۆڵ کیدمەن لە فیلمی “پراکتیکاڵ ماجیک 2” پێکەوە دەردەکەونەوە

ART

پەتایەکی مەترسیدار بەڕێوەیە

یاسین

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دڵشاد