نووسهر و رۆژنامهنووسێك لهبارهی شۆرشی ئهیلوول دهڵێت: “ئەگەر سەیری بزوتنەوەو شۆڕشەکانی بەر لە شۆڕشی ئەیلول بکەین،هەست بە جیاوزیەکی زۆر دەکەین لە زۆر ڕووەوە، چونکە شۆڕشەکانی پێشووتر زیاتر ناوچەی بون و لە سنورێکی تەسکی جوگرافیای بەولاوە شتێکی تر نەبون و تەنانەت دەنگۆشی لە ناوچەکانی تری کوردستان لاوازو بێ ئەرزش بوو،بەڵام شۆڕشی ئەیلول لە 11ی ئەیلولی 1961کە لە ژێر چەتری پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ڕابەرایەتی سەرکردەی ڕووحی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی دا هاتە بون،جۆرێک لە مۆدیلی شۆڕش و بەرەنگاری هێنایە گۆڕەپانەکەوە کە پێشتر بونی نەبوو.
ئهسرین عاسی شوانی بۆ زاگرۆس گوتی: “ئەم شۆڕشە مەزنە لە جێگەی ئەوەی قەتیسی ناوچەیەکی تەسکی جوگرافیایی بێت،شۆرشێکی سەرتاسەری بوو نەک تەنها لە باشوری کوردستان تەنانەت لە عێراق و بەشەکانی تری کوردستانیشەوە،هاوپشت و هاوپەنای شۆڕشەکە بون و لە هەموو سوچێکی کوردستانەوە ، شۆڕشگێڕان بەرەو پیری بانگەوازی ڕێبەرایەتی شۆڕش بونەوەو سەرجەم خەڵکی کوردستان لە ژێر ئاڵای شۆڕشی ئەیلول کۆبونەوە.جگە لەوە لە ماوەی شۆڕشی ئەیلول دا پارتی دیموکراتی کوردستان توانی سێ گۆنگرە ببەستێت و لە گەڵ کات و بارودۆخەکەدا بەرنامەو ستراتیجیەتی دابڕێژێت وەک کۆنگرەی کۆنگرەی شەشەم لە قەڵادزێ لە1/7/1964، کۆنگرەی حەوتەم لە 15/11/1966لە گەڵاڵە، کۆنگرەی هەشتەم لە 1/7/1970 لە ناوپردان.
ئهوهشی خستهروو: بۆ یەکەم جاریش بوو لە مێژوی حیزبە کوردیەکان دا ئەوە ڕوی دا کە ڕۆڵ بە ئافرەتان بدرێت تێکەڵ بە سیاسەت و کاری حیزبی بدرێت وەک ئەوەی بینیمان لە کۆنگرەی هەشتەم خاتوو زەکیە ئیسماعیل حەقی بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا وێڕای ئەوەی لە شۆڕشی ئەیلول دا چەندین ئافرەتی شۆڕشگێڕی تر شان بەشانی براکانیان بەشدار بون و ڕۆڵیان لە بەرەو پێش بردنی شۆڕشی ئەیلول دا هەبوو.
راشی گهیاند: بەڵێ ئەگەر لە گەورەی شۆڕشی ئەیلول وورد بینەوە دەبینین زۆر دەسکەوتی بۆ گەلەکەمان فەراهەم کرد ، لەوانە ڕێکەوتننامەی ئازاری 1970ی نێوان شۆڕش و حکومەتی عێراقی، بە جۆرێک دڕندەترین داگیرکەری لە سەرمێزی گفتوگۆ کۆکردەوەو دانی بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان دا نا،هەرچەندە لە دواجاردا لە بەڵێنەکانی پەشیمان بوەوە،بەڵام دەسکەوتەکەی لەوەدا بوو سەرسەخترین دوژمن بێت و لەسەر مافە نەتەوایەتیەکانت گفتوگۆت لە گەڵ دا بکات، جگە لەوە شۆڕشی ئەیلول توانی هەموو چین و توێژەکانی کوردەواری لە دەوری شۆڕش کۆبکاتەوەو سەرجەمیان کار بۆ مافە زەوتکراوەکانیان بکەن و شۆڕش لە قاوغێکی تەسکی ناوچەی فراوان بکات و سەرجەم کوردستان و ناوچە ڕزگارکراوەکانی کوردستان بگرێتەوەو هەستی نەتەوایەتی زیندوو بکاتەوەو بیژێنێتەوە، لە ناوچە ئازادەکانیش زۆر دامودەزگای بەڕێوەبردن و ڕۆشنبیری و کەلتوری دابمەزرێنێت و کاروباری ناوچەکەوشۆڕش بەڕێوەبەرێت،جگە لەوانەش ناساندنی شۆڕشی کورد بە جیهان و ناوچەکە بە گرنگیەوە تێی بڕوانن نەک وەک ئەوەی پێشتر لە بزوتنەوە کوردیەکان دا قەتیسی ناوچەیی بوو نەک سەرتاسەری.
ئهسرینی عاسی شوانی روونیشی كردهوه ماوەتەوە بلێین شۆڕشی ئەیلول لە ئەنجامی ئەو هەموو زۆڵم و زۆرو ستەمە هاتە ئاراوە کە لە مێژووی داگیرکاری کوردستان حکومەتی ناوەندی دەرهەق گەلەکەمان ئەنجامیان دەداو ،کورد بۆ بە دەستهێنانی مافەکانی بە سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی بڕیاری شۆڕشی ئەیلولی ڕاگەیاند تا نسکۆی ساڵی 1975 بەردەوام بوو لە بەرخودان و ئەو دەسکەوتەی ئەمڕۆش لە پەڕلەمان و حکومەتی هەرێم دەیبینین بەری ڕەنجی شۆڕشی ئەیلول و هزری سەرکردەی ڕوحی مەلا مستەفای بارزانیە کە ئاواتی گەلی کوردی کردە ڕاستی و کاروانی شۆڕشەکەشی هەر لە بەردەوامی دایە.

