zagros news agency

مۆسکۆ داوا لە ژاپۆن دەکات سیستەمی مووشەکیی «تایفۆن»ی ئەمریکی لە خاکەکەی بکشێنێتەوە

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ڕووسیا (تاس) لەسەر زاری ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، مۆسکۆ داوا لە ژاپۆن دەکات سیستەمی مووشەکیی ئەمریکی لە جۆری «تایفۆن» لە خاکی وڵاتەکەی دەربکات و لایببات.

مۆسکۆ پێشتریش چەندین جار ناڕەزایەتی خۆی دژ بە جێگیرکردنی سیستەمی تایفۆن لە میانی مەشق و ڕاهێنانە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەم مانگەدا دەربڕیوە کە لە نێوان ژاپۆن، ئوسترالیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەڕێوەچوون، و ڕایگەیاندووە کە ئەو هەنگاوە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیادەبێتە هەڕەشە.

زاخارۆڤا ئاماژەی بە یاداشتێکی ناڕەزایەتی کرد کە لە ٣ی ئەیلوولدا ئاراستەی تۆکیۆ کرابوو، و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ژاپۆن ئەم پرسە زۆر بە هەند و بە جدی وەربگرێت.

سیستەمی «تایفۆن» سیستەمێکی مووشەکیی مەودا مامناوەندە و توانای هەڵدانی مووشەکی کرووزی لە جۆرەکانی (SM-6) و «تۆماهۆک» هەیە.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، ڕووسیا و ژاپۆن ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و ناڕەزایەتییان ئاڵوگۆڕ کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا سەردانی دوورگەیەکی جێناکۆکی کرد کە دەکەوێتە کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن و لەژێر کۆنترۆڵی مۆسکۆدایە.

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین

ئیسرائیل و حەماس بۆ “هێرشی نوێ لە کەرتی غەزە” پلان دادەڕێژن

یاسین

بەرپرسانی پێشووی ئەمنیی ئیسرائیل داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی غەززە دەکەن

سەڵاح