بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە (١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦) ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە هەوادا. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان (١٠ بۆ ٢٠) کم/ک و ئاراستەکەشی بەرەو باشووری خۆرئاوا دەبێت، هاوکات مەودای بینین لەنێوان (٧ بۆ ٩) کیلۆمەتردا دەبێت. کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوای هەرێم بەراورد بە دوێنێ (٢ بۆ ٣) پلە دادەبەزن، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە (٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦)، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە تەواوی ساماڵ بێت. خێرایی با بە (١٠ بۆ ٢٠) کم/ک لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەمێنێتەوە بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین بۆ (٨ بۆ ١٠) کیلۆمەتر زیاد دەکات. هەرچی پلەکانی گەرمایە، لە ناوەڕاست و رۆژئاوای هەرێم نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژهەڵات بە نزیکەی (٢ بۆ ٣) پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
-
هەولێر: ئەمڕۆ ٣٦ | سبەی ٣٥
-
سلێمانی: ئەمڕۆ ٣٧ | سبەی ٣٤
-
دهۆک: ئەمڕۆ ٣٥ | سبەی ٣٤
-
هەڵەبجە: ئەمڕۆ ٣٨ | سبەی ٣٦
-
گەرمیان: ئەمڕۆ ٤١ | سبەی ٣٩
-
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ ٣٨ | سبەی ٣٦
-
پیرمام: ئەمڕۆ ٣٣ | سبەی ٣٣
-
زاخۆ: ئەمڕۆ ٣٥ | سبەی ٣٥
-
ئاکرێ: ئەمڕۆ ٣٦ | سبەی ٣٥
-
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ ٢٧ | سبەی ٢٥

