لەیاری دوێنێی چێڵسی بەرامبەر ئێڤەرتۆن لەخولەکی 65 دوای جێبەجێ کردنی لێدانێکی ڕاستەوخۆ بەرکەوتنێکی زۆر مەترسیدار ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی بلوز کەوتە سەر زەوی و بۆ ماوەیەک لەهۆش چوو،دوای چارەسەری پزیشکی بەخێرایی گەیەندرایە نەخۆشخانە و ئەمڕۆش نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.
دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری چەناگەی مارتینێز پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی؛سوپاس بۆ هەموو لایەکتان،سوپاس بۆ نامە و خەم خۆریتان من من ئێستا زۆر باشم و نەشتەرگەریەکە سەرکەوتووانە تەواو بوو،ئەوەی لای من گرنگە بردنەوەی یارییەکە بوو تۆڕی گۆڵیشمان بەخاوێنی مایەوە.
مارتینێز هاوینی ئەمساڵ لە ئەستۆن ڤێلاوە گواسترایەوە چێڵسی و ئەم وەرزەش ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات،سەبارەت بە پێکانەکەی بەپێی زانیارییەکان بێت نزیکەی دوو مانگ لەیاریگاکان دادەبڕێت.
“سەرکار ڕێبوار”

