zagros news agency

چل وڵات داوا لە ئیسرائیل دەکەن هێزی ئاشتیپارێزی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان لە سنوورەکانی لوبنان بپارێزێت

 

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ٤٠ وڵاتی ئەندام لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزی ئاشتیپارێزی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان لە سنووری لوبنان و ئیسرائیل دەربڕی و داوایان لە ئیسرائیل کرد ئەو هێزانە بپارێزێت.

ئەم ٤٠ دەوڵەتە نیگەرانیی قوڵی خۆیان سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سنووری لوبنان دەربڕی و جەختیان لەوەکردەوە؛ پێویستە ئاسایشیان پارێزراوبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە؛ بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆسەر باشووری لوبنان، لەماوەی دوو رۆژی رابردوو دوو سەربازی هێرشی ئاشتیپارێزی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەڵەستین دەکات

یاسین

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی فەرمانبەران گەیشت

یاسین

هەڕەشەی بەرپرسانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەردەوامە

سەڵاح