zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خاتوو لەیلا زانا و بنەماڵەی مەهدی زانا دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مەهدی زانا، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد دەربڕی و سەرەخۆشی لە خاتوو لەیلا زانا و بنەماڵەکەیان دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” (X) سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری ناسراوی کورد، خوالێخۆشبوو مەهدی زانا، ئاراستەی خاتوو لەیلا زانا و تەواوی ئەندامانی بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە مەهدی زانا یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی کاروانی خەباتی سیاسیی کورد لە تورکیا. نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە کۆچکردوو ساڵانێکی درێژی تەمەنی خۆی بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد تەرخان کردووە و لەم ڕێگەیەشدا قوربانییەکی زۆری داوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆی بە هاوبەشی خەمی بنەماڵە و دۆستانی کۆچکردوو زانی و داوای لە خودای گەورە کرد گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.ڤیان سه‌بری بۆ زاگرۆس: وەزارەتی دارایی فیدراڵ زۆر جار ئەو پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە

یاسین

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

یاسین

حکوومەتی کاتی سووریا داوا لە ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات ئیسرائیل ناچار بەکشانەوە بکات

یاسین