zagros news agency

ڕووسیا: لە شەوێکدا 419 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان تێکشکاندووە

 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە لە ماوەی شەوی ڕابردوودا گەورەترین هێرشی درۆنیی ئۆکرانیا بەرپەرچ بدەنەوە و 419 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بخەنە خوارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، کە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی لە نێوان کاتژمێر 8:00ی شەوی 29ی حوزەیران تاوەکو 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ 30ی حوزەیران، ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی درۆنەکانیان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، درۆنەکان لە ئاسمانی چەندین ناوچەی جیاوازی ڕووسیا و نیمچە دوورگەی کریمیا تێکشکێنراون، لەوانە پارێزگاکانی: (بێلگۆرۆد، بریانسک، ڤلادیمیر، ڤۆڵگۆگراد، ڤۆرۆنیژ، کالۆگا، کورسک، ئۆریۆڵ، ریازان، لیپێتسک، ڕۆستۆڤ، ساراتۆڤ، سمۆلێنسک، تامبۆڤ، تڤێر، تولا، مۆسکۆ و هەرێمی کڕاسنۆدار).

لەلایەکی دیکەوە، سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ڕایگەیاند، بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی 6 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە کە ئاراستەی پایتەخت کرابوون. ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنها لە نیوەشەوەوە تا ئێستا، کۆی ئەو درۆنانەی کە بەرەو مۆسکۆ دەهاتن و خراونەتە خوارەوە، گەیشتووەتە 56 درۆن.

ئەم هێرشە بە یەکێک لە فراوانترین هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرانیا دادەنرێت بۆ سەر قووڵایی خاک و ناوچە جیاوازەکانی ڕووسیا لەم دواییانەدا.

 

سكای نیوز

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسروور بارزانی پەیامێک ئاراستەی کادیرانی پارتی دەکات

یاسین

ئەمەریکا دووبارە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کۆکاینەکەی کۆشکی سپی دەکات

سەڵاح

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە

یاسین