zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە لۆرد ئاشکرۆفت دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/28 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت سیاسەتکار و خاوەنکار و کەسایەتیی ناسراوی بەریتانی کرد .

لە دیدارەکەدا لۆرد ئاشکرۆفت کە سەرۆکی فەخری یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیمۆکراسییە ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو کە بۆ زیاتر تێگەیشتنە لە خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ،بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناونووسینی حه‌ج ده‌ستپێده‌كات

دڵشاد

سەرۆک‌کۆماری پێشووتری ئێران: بۆ ئەوەی ھاودەنگی خەڵک بم بەشداریی ھەڵبژاردنم نەکرد

یاسین

ئەمریکا تۆمەتی کوشتن ئاڕاستەی ڕائول کاسترۆ دەکات و گرژییەکانی لەگەڵ کوبا دەگەیەنێتە لوتکە

سەڵاح