zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید کۆتا قسەی خۆی لەگەڵ ڤینسیۆس دەکات

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەهەواڵێکی نوێیدا ئاشکرای کرد بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ڤینسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی یانەکەیان کۆدەبنەوە بەمەبەستی کۆتا قسەی نێوانیان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە،کە لەهاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و تاگو ئێستاش یاریزانەکە ئامادە نییە نوێی بکاتەوە بەهۆی ئەو کێشە و مشتومڕانەی هەیەتی لەیانەکە.

ڕیاڵ مەدرید ویستی خۆی دووپات کردۆتەوەبۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی فینسیۆس،بەڵام یاریزانەکە ئامادە نییە نوێی بکاتەوە تاکو ئەو مەرجانەی ئەو دایناوە جێبەجێ نەکرێن لە گرێبەستەکە،کە یەکێک لەوانە زیاد کردنی مووچەی ساڵانەیەتی،مۆرینیۆ ڕاهێنەریش بە کارگێڕی مێرێنگی ڕاگەیاندوە بەهەر شێوەیەک بێت یاریزانەکە ڕازی بکەن بەمانەوە و بەشێکی پلانەکانی پەیوەستە بە ئەستێرە بەڕازیلیەکە.

لەلایەکی دیکەوە ئارسێناڵ چاودێری تەواوی بارودۆخی ڤینسیۆس دەکات،بەفەرمی لەسەر هێڵە بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست،بەڵام نایەوێت پەلە بکات لەم بابەتە و بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکەش بە یانەکەی لەندەنی ڕاگەیاندوە لەسەرتادا ویستیان ڕیاڵ مەدریدە ئینجا ئارسێناڵ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاشفۆرد تەنها بە سەبر گرتن دەتوانێ ئایندەی خۆی یەکلایی بکاتەوە

یاسین

ڤان دایک؛ ئەمە لیڤەرپوڵ نییە

sarkar

ناڕەزایەتی و نیگەرانییەکانی ئێدێر میلیتاو لە شێوازی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان

ahamd.luqman