zagros news agency

کارێک؛ڕێگە نادەم هەڵەی ناوبژیوانان ساردمان بکەنەوە

هەفتەی ڕابردوو بۆ مانچێستەر یونایتد یەکێک بوو لە ساتە سەخ و دژوارەکانی ئەم وەرزە دوای ئەوەی یانەکە لەدوو یاری یەک بەدوای یەکتری شکستی هێنا،کە ئەمە بۆ یەکەمین جارە لەدوای مانگی یەکی ئەمساڵەوە لەژێر سەرپەرشتی مایکڵ کارێکی ڕاهێنەری تیپەکە دووچاری دوو شکستی لەسەر یەک بێت لەیاریگای خۆی.

لەسەر ئەم بابەتە مایکڵ کارێکی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان چەند لێدوانێکیدا و ئاماژەی بەوە کرد نابێت هەڵەکانی ناوبژیوان ساردمان بکەنەوە،وە هەرگیز ڕێگە بەوە نادەم،ئاشکرای کرد کێشەی زۆریان هەیە لەتیپەکە،بەڵام هەنگاوەکانی داهاتوویان زیاتر بەردەوامیان دەکات لە چاکبووەنەوە و بەدەست هێنانی ئامانجەکانیان لەم وەرزە.

لەسەر هەڵەکانی ناوبژیوان کارێک باسی لەوە کرد،کە ئەو هەمیشە متمانەی بەکاری ناوبژیوانان هەیە و سرووشتی تۆپی پێیە هەندێک جار هەڵە دەکرێت،بەڵام هیوای خواست دووبارە نەبێتەوە،چونکە دووچاری زیانی گەورە دەبنەوە ئەگەر بەو شێوازە بێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سکالۆنی؛هیچ هەڵبژاردەیەک نەیتوانیوە ئاستی خۆی بپارێزێت لەم مۆندیالە

sarkar

ئاربێلوا؛ ئەوانەی فیکە لێدەدەن ڕقیان لە ڕیاڵ مەدریدە

یاسین

مۆرینهۆ چاوی لە ئەستێرەیەکی بایرن میونشنە

یاسین