zagros news agency

داهاتووی نیوکاسڵ و پلانی ٢٠٣٠

 

یاسر ڕومەیان پارێزگاری سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە و جەیمی ڕوبن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یانەی نیوکاسڵ لە کۆبوونەوەیەکی دوو ڕۆژەدا لە نۆرسەمبەرلاند کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی یانەکە و پەرەپێدانی ژێرخانەکەی.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە بڕیاری کشانەوەی سندوقی سعوودی لە پاڵپشتیکردنی خولی گۆڵفی لیڤ کاریگەری لەسەر نیوکاسڵ نابێت و ئامانجی سەرەکی خاوەنەکان هێشتا گەیشتنە بە لوتکەی خولی ئینگلیزی و بردنەوەی نازناوەکان تا ساڵی ٢٠٣٠.

ئیدی هاو ڕاهێنەری یانەکە ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆی گرنگ دەربارەی دروستکردنی بنکەیەکی مەشقی نوێ و فراوانکردنی یاریگای سانت جەیمس پارک کراوە بۆ زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی جیاوازی لەگەڵ یانە گەورەکان هەروەها دووپاتی کردەوە کە سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییە خاوەنەکان بە دیدگایەکی درێژخایەن و عاقڵانە سەیری بارودۆخەکە دەکەن و پشتگیری تەواوی پڕۆژەکە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار ماڵئاوایی لە هیلال دەکات

یاسین

یانەی هەولێر ڕەزامەندی نیشاندا بۆ دواخستنی یاریەکەی بەرامبەر ناسریە

یاسین

بایرن دەیەوێت یاریزانێکی دیکە بهێنێتە ریزەکانیەوە

یاسین