zagros news agency

هاڤێرتز ئارسیناڵ بەرەو نازناو دەبات

کای هاڤێرتز ئارسیناڵی لە بردنەوەی یەکەم نازناوی پریمەرلیگ دوای ٢٢ ساڵ نزیک کردەوە بەڵام خەریک بوو لە پاڵەوانەوە ببێتە شەیتانی یارییەکە چونکە بەخت یاوەری بوو کە لە یارییەکە دەرنەکرا.

 

ئەو یاریزانە ئەڵمانییە تەمەن ٢٦ ساڵە لە جێگەی ڤیکتۆر گۆکێرێس بە شێوەی سەرەکی یاری کرد و وەڵامی متمانەکەی میکێل ئارتێتای دایەوە کاتێک لە خولەکی ٣٧ بە لێدانی سەر و لەسەر ئەسیستی بوکایۆ ساکا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد لە دژی بێرنلی.

 

بەڵام هاڤێرتز لە ناوەڕاستی گێمی دووەمدا خەریک بوو دەربکرێت کاتێک لە ناوەڕاستی یاریگادا بە توندی خۆی کێشا بە قاچی لێسلی ئۆگۆچۆکۆدا و ستۆدی پێڵاوەکانی بەر بەشێکی قاچی یاریزانەکە کەوت.

 

ناوبژیوان پۆڵ تیرنی تەنها کارتی زەردی بە هاڤێرتز نیشاندا و جەیمس بێڵ ناوبژیوانی ڤار داوای لە ناوبژیوان نەکرد کە سەیری دیمەنەکە لەسەر شاشەی تەنیشت یاریگا بکاتەوە

دوای چەند خولەکێک ئارتێتا بڕیاریدا هاڤێرتز بە گۆکێرێس بگۆڕێتەوە و گەنەرز توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ بە ئەنجامی یەک بە سفر بەدەستبهێنن و تەنها یەک بردنەوەیان ماوە بۆ ئەوەی ببنە پاڵەوان.

 

گاری نێڤیڵ بەرگریکاری پێشووی ئینگلتەرا و شرۆڤەکاری سکای سپۆرت وتی ئەو کارەی هاڤێرتز دڕندانە بوو چونکە زۆر لە تۆپەکەوە دوور بوو و من ئەو جوڵەیەم بەدڵ نەبوو بەهۆی بەرزی قاچی و ئەوەی کە بەر قاچی جێگیری یاریزانەکە کەوت.

 

نێڤیڵ دوای ئەوەی ڤار دەستوەردانی نەکرد وتی من پێم وانییە ئەوە بڕیارێکی ڕاست بێت ئەو کوڕە زۆر بەختەوەر بوو

سەنتەری یارییەکانی پریمەرلیگ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بڕیاری کارتی زەردی ناوبژیوان بۆ هاڤێرتز لەلایەن ڤارەوە پشتڕاستکراوەتەوە و وەک یارییەکی مەترسیداری توند ئەژمار نەکراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کارڤخاڵ : تووشی شکستێکی قورس بووین

یاسین

چەند یانەیەکی گەورە گرنگی بە گواستنەوەی ئاکێ دەدەن

یاسین

بایرن لە خولی ئەڵمانی یەکسان بوو

یاسین