zagros news agency

پاشەکشەی زێڕ و زیو لە کاتی داخرانی بۆرسەدا

 

​ئەمڕۆ شەممە، 18ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لە کاتی داخرانی هەفتانەیاندا بەردەوامییان دا بە ڕەوتی دابەزین و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا نزمبوونەوەی زیاتریان بەخۆوە بینی.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ هاتووەتە خوارەوە بۆ 4,017.32 دۆلار، یەک کیلۆگرام کەمبووەوە بۆ 129,159.68 دۆلار و یەک گرامیش لەسەر 129.16 دۆلار جێگیر بوو.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان پاشەکشەی زیاتریان کرد؛ عەیارەی 22 دابەزی بۆ 927,827 دینار، عەیارەی 21 کەمبووەوە بۆ 885,653 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 759,131 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش ڕووبەڕووی دابەزینێکی بەرچاو بووەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 55.88 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,796.74 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش گەیشتە 1.8 دۆلار.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، مانەوەی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر بازاڕی وزە، هاوشان لەگەڵ بەهێزبوونی چاوەڕوانییەکان بۆ هەنگاوە توندەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف لە بەرژەوەندیی بەهای دۆلار، وەک فشاری سەرەکی ماونەتەوە و هۆکارن لەسەر ئەم پاشەکشە بەردەوامەی بازاڕی کانزا گرانبەهاکان لە کۆتایی هەفتەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پیشاناگایەكی شێوەكاری و فۆتۆگرافەری كرایەوە

ART

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART