ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حزبوڵڵای لوبنانی دەیان مووشەکی ئاراستەی چیای میرۆن لە ئیسرائیل کردووە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چاودێری 35 مووشەک هەڵدانیان کردووە کە لە لوبنانەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل هەڵدراوە، هەروەها هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە ڕێگریکردن لە ژمارەیەک لەو مووشەکانە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عەرەبی، حزبوڵڵای لوبنانی بەرپرسیارێتی خۆی لە هەڵدانی ئەو مووشەکانە بۆ ئیسرائیل راگەیاند.
حزبوڵڵای لوبنانی لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دەیان مووشەکی کاتیۆشایان ئاراستەی چیای میرۆن کردووە، دەشڵێت: “ئەو هێرشە لە وەڵامی هێرشی دوژمن بووە بۆ سەر گوندەکانی باشوور و ماڵی هاووڵاتیان، کە دوایینیان هێرشکردنە سەر شارۆچکەکە بووە لە خەربەت سەلم لە پارێزگای نەبەتییە”.
ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی لوبنان بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممەی رابردوو، بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە کە ماڵێکی لە خەربەت سەلم لە پارێزگای نەباتییە لە باشووری لوبنان کردە ئامانج، 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 9 کەسیش برینداربوون.
س/شەرقولئەوسەت
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Beetlejuice” فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

ART

ئێوارە کۆڕێک بۆ رزگار ئەژی گۆران سازکرا

ART

تورکیا ‌ڕەتی کردەوە بارەگاکانی بزوتنەوەی حەماس بۆ ئەم وڵاتە گوازرابنەوە

یاسین