zagros news agency

ئارتێشی ئیسرائیل ده‌چێته‌ گونده‌وارێ ده‌رعا و دوو ڕێبه‌ندی سه‌ربازیی دروست ده‌کات

دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د، ئارتێشی ئیسرائیل ده‌ستی کردووه‌ به‌ فراوانکردنی کۆنترۆڵی خۆی له‌ باشووری سووریا و دروستکردنی خاڵی پشکنینی سه‌ربازیی نوێ.
به‌ گوتەی ڕوانگه‌ی سووریایی مافی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ ئارتێشی ئیسرائیل به‌ 10 ئۆتۆمبێل دا چووه‌ته‌ ڕۆژئاوای گونده‌واری ده‌رعا، و ڕێبه‌ندێکی سه‌ربازیی له‌ ده‌ڤه‌ری عه‌رده‌، و ڕێبه‌ندێکی دیکه‌شی له‌سه‌ر ڕێگای کویا دروست کردووه‌. ئه‌مە هاوکات بووه‌ له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگی فڕۆکه‌ و درۆنه‌کان له‌ ئاسمانی ناوچه‌که‌.
ڕۆژی پێشوو، 30 سه‌ربازی ئارتێشی ئیسرائیل چوونبوونه‌ گونده‌واری قونێتره‌ و له‌ خاڵێکی پێشووی ڕژێمی سووریا له‌ ده‌ڤه‌ری درعیات جێگیر ببوون.
دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د، ئارتێشی ئیسرائیل ده‌یان ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی و زه‌مینی له‌ سووریا ئه‌نجام داوە و ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی باشووری سووریای خستووه‌ته‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

یاسین

سەرۆکی پەنەما وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە 

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیەنرا

سەڵاح