zagros news agency

ئایا ڕۆیشتن بەپێی پەتی بۆ تەندروستیی مرۆڤ بەسوودە؟

لە شارەکانی ئەورووپا و هەندێک وڵاتی وەک نیوزلەندا، بەپێی پەتی ڕێکردن لە شەقام و قوتابخانەکان بووەتە دیاردە. هەندێک کەس بۆ ژیانێکی سادە یان هەستکردن بە “وزەی زەوی” ئەم کارە دەکەن. لێکۆڵینەوە زانستییەکان لەمبارەیەوە ئەنجامی جیاوازیان هەیە.
گرنگترین سوودی ئەم کارە بەهێزبوونی ماسولکەکانی ناوەوەی پێیە. توێژینەوەکان دەریدەخەن بەکارنەهێنانی پێڵاو وا دەکات ماسولکەکانی پێ و قولەپێ چالاکتر بن. هەروەها ڕێکردن بەبێ پێڵاو هاوسەنگیی جەستە باشتر دەکات و یارمەتیی منداڵان دەدات پێیان بە شێوەیەکی سروشتی گەشە بکات.
سەبارەت بە تیۆری “پەیوەستبوون بە زەوی” (Grounding)، هەندێک پێیان وایە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی پێ بە زەوی، باری کارەبایی جەستە ڕێک دەخاتەوە و دڵەڕاوکێ کەم دەکات. بەڵام زانست هێشتا ئەمەی بەتەواوی پشت‌ڕاست نەکردووەتەوە و زۆربەی پسپۆڕان پێیان وایە ئەو هەستە باشەی لای مرۆڤ دروست دەبێت، کاریگەریی دەروونی یان سوودی سروشتە، نەک گواستنەوەی ئەلیکترۆنەکان.
لە لایەکی دیکەوە، ئەم کارە لە شارەکاندا مەترسیدارە. شوشەی ورد، کانزا و قیرەداغ دەبنە هۆی برینداربوون. هەروەها مەترسیی تووشبوون بە قارچک و ڤایرۆس لە شوێنە گشتییەکاندا زیاد دەکات.
پسپۆڕان دەڵێن ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرە یان کێشەی دەمار و سووڕی خوێنیان هەیە، نابێت بەپێی پەتی ڕێ بکەن، چونکە برینە بچووکەکان لای ئەوان مەترسیی گەورە دروست دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆران… بۆ پشووی سەری ساڵ، پێشبینیی هاتنی هەزاران گەشتیار دەكرێت

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بە ڕیمۆنتادا شکستی بە تۆتنهامی خاوەن یاریگا هێنا

یاسین

​نرخی نەوت کەمێک پاشەکشەی کرد

سەڵاح