ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی ئەلبێرتۆ پێرێرا ئاشکرای کردووە کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی کێشەکانی کۆتایی وەرزی ڕابردوو و ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئۆریلیان چوامینی، ئامادە نییە بۆ وەرزی داهاتوو قۆڵبەستی کاپتنی بداتە فێدی ڤالڤێردی.
ئەم دۆخە ڕێگە بۆ خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر خۆش دەکات تا کیلیان مباپێ وەک کاپتنی یەکەم دەستنیشان بکات.
مباپێ کە خاوەن پێگەیەکی گەورەی بازرگانییە و لە ئازاری 2023ـەوە کاپتنی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە، لە کاروانی خۆیدا لەگەڵ یانە شاهانەکەدا توانیویەتی لە 103 یاریدا 86 گۆڵ تۆمار بکات و 12 ئەسیستیشی هەبێت.
ناوبراو بەهۆی شکستەکانی دوو وەرزی ڕابردوو، ئێستا تینووی بەدەستهێنانی نازناوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە بژاردەی دڵخوازی مۆرینیۆ، هەرچەندە ڕاهێنەرەکە بژاردەی تری وەک تیبۆ کۆرتوا و ئەنتۆنیۆ ڕودیگەریشی لەبەردەستدایە.

