zagros news agency

چوار هەڵبژاردەی نوێ گەیشتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر کرد

 

​ململانێی قۆناغی 32ی جامی جیهانی بە چەندین یاریی بەهێز و پڕ لە ڕکابەری کۆتایی هات، کە تێیدا چوار هەڵبژاردە توانیان بە شایستەیی بلیتەکانی قۆناغی 16 بەدەستبهێنن.

​لە یارییەکانی یەکەمدا، هەڵبژاردەی کەنەدا توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام (1 – 0) لە هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور بباتەوە و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. لە لایەکی دیکەوە، هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە ئەنجامی (2 – 1) سەرکەوتنی بەسەر سامۆرای ژاپۆنیدا تۆمار کرد.

​لەسەر ئاستی یارییە سەرنجڕاکێشەکان و لێدانەکانی سزادا، یاریی نێوان پاراگوای و ئەڵمانیا دوای کاتی ئاسایی و زیادکراو بە یەکسانبوون (1 – 1) کۆتایی هات، بەڵام لە کۆتاییدا پاراگوای بە لێدانەکانی سزا سەرکەوتنی هێنا و مەکینەکانی ئەڵمانیای ناردەوە ماڵەوە. بە هەمان سیناریۆ، شێرەکانی ئەتڵەس (مەغریب) دوای یەکسانبوونیان (1 – 1) لەگەڵ هۆڵەندا، توانیان بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار بکەن و بگەنە قۆناغی داهاتوو.

​بەم ئەنجامانە، لە قۆناغی 16دا پاراگوای ڕووبەڕووی براوەی (فەڕەنسا × سوید) دەبێتەوە، بەڕازیل چاوەڕێی براوەی (کۆتدیڤوار × نەرویج) دەکات، و هەردوو هەڵبژاردەی کەنەدا و مەغریبیش لە یارییەکی لوتکەدا بەرامبەر یەکتر دەوەستنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنشیلۆتی پلانێکی نوێ جێبەجێ دەکات

یاسین

فلیک؛ توانای بردنەوەی چامپیۆنزلیگمان هەیە

یاسین

خەونەکەی ڤۆزینیا کرایە ڕاستی و دایکی گەشتی ئەمریکای کرد

یاسین