لەدوو بەیاننامەی جیاوازدا یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ڕۆشتنی دوو یاریزانی تیپەکەی ڕاگەیاند،کە یەکەمیان یان سۆمەری گۆڵپارێزی سویسری یانەکەیە،ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی و گۆڵپاریزەکە وەکو یاریزانێکی ئازاد دەتوانێت گرێبەستێکی دیکە لەگەڵ یانەیەک ئیمزا بکات.
سۆمەر لە ساڵی 2023 لەیانەی بایرن میونخەوە بە 7 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەو یانەیەوە کرد و یەکێک بووە لەهۆکارە سەرەکیەکانی بردنەوە دوو نازناوی سێریا ئەی و جامی سوپەری ئیتاڵیا و جامی ئیتاڵیا،لە ساڵی 2025 پاڵنەرێکی سەرەکی بوو بۆ گەیاندنی ئینتەر میلان بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
لەبەیاننامەیەکی دیکەشدا ئینتەر ڕۆیشتنی فرانسیسکۆ ئاچێربی بەرگریکاری یانەکەی ڕاگەیاند،ئەویش دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی یانەکە جێدەهێڵێت،کە لەو ماوەی یاری کردنیدا لە شین پۆشەکانی میلانۆ خاوەنی 5 گۆڵە لەکۆی 140 یاری.
“سەرکار ڕێبوار”

