zagros news agency

نرخی نەوتی برێنت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد

 

​ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی تەممووزی 2026، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخەکانی نەوت لەسەر ئاستە بەرزەکانیان مانەوە و جۆرێک لە جێگیربوون و هەڵکشانی نوێیان بەخۆوە بینی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بازاڕەکان هێشتا لەژێر کاریگەریی پێشهاتە سیاسییە نوێیەکانی نێوان واشنتن و تارانداندابوون.

​ئەم جووڵە نوێیەی بازاڕ دوای ئەوە دێت کە ئامادەنەبوونی ئێران بۆ کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، بووەتە هۆی دروستبوونی کەشێکی چاوەڕوانی و دڵەڕاوکێ لە لای بازرگانان، ئەمەش ڕاستەوخۆ نرخی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزکردەوە.

​لە گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ڕووی لە هەڵکشان کرد و گەیشتە 73.08 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی دوێنێ (72.26 دۆلار) بە بڕی 0.82 دۆلار بەرزبووەتەوە. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکی پاشەکشەیەکی کەمی بەخۆوە بینی و نیشتەوە سەر 69.62 دۆلار، کە بەراورد بە دواین ئاماری تۆمارکراو (70.22 دۆلار) دابەزینێکی 0.60 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم جووڵە جیاوازەی نێوان هەردوو خاوەکە پێشان دەدات کە بازاڕی نەوتی جیهانی (برێنت) زیاتر کەوتووەتە ژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی نادڵنیاییە سیاسییەکانەوە، و کەمبوونەوەی هیواکانی دیالۆگی خێرا وایکردووە کە مامەڵەکان بە جۆرێک لە پارێزگاری و چاوەڕوانییەوە بەڕێوەبچن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان خرایە سەر حیسابی دارایی عێراق

یاسین

شارەزایەکێ ئابووری: بەحس ل گرنگی و دژاتیا پرۆسا هەژمارا من دکەت

سەڵاح

دۆلار رابەزی

سەڵاح