بەپێی داتاکانی نەخشەی بازرگانی نێودەوڵەتی، عێراق لە ساڵی 2025دا بە بەهای یەک ملیار و 541 هەزار دۆلار، میوە، چەرەزات، توێکڵی مزرەمەنییەکان و شوتی و کاڵەکی هاوردە کردووە، لەساڵی 2024، بە بەهای یەک ملیار و 250 هەزار دۆلار ئەو بابەتانەی هاوردە کردووە.
ڕیزبەندیی ئەو بەرهەمانەی زۆرترین هاوردەکردنیان هەبووە:
مزرەمەنییە تازەکان یان وشکراوەکان: لە پلەی یەکەمدان بە بەهای 706.8 ملیۆن دۆلار.
مۆز: بە بەهای 275.2 ملیۆن دۆلار.
چەرەسات: بە بەهای 199.2 ملیۆن دۆلار.
سێو، هەرمێ و بەهێ: بە بەهای 122.7 ملیۆن دۆلار.
قەیسی، گێلاس، قۆخ و هەڵوژە: بە بەهای 79.1 ملیۆن دۆلار.
داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە عێراق چووەتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە هاوردەکردنی میوە و چەرەزاتیان لە ساڵی 2025دا سنووری 1.5 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا کۆی بەهای هاوردەکردنی ئەم بەرهەمانە لەسەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە 192.68 ملیار دۆلار.
لە سەرانسەری جیهانیشدا، ئەمریکا بە هاوردەکردنی 25.665 ملیار دۆلار لە پلەی یەکەمدایە، بەدوای ئەویشدا چین 20.690 ملیار دۆلار، ئەڵمانیا 16.267 ملیار دۆلار، هۆڵەندا 10.450 ملیار دۆلار و بەریتانیا 8.291 ملیار دۆلار دێن.
داتاکانی نەخشەی بازرگانی نێودەوڵەتی (Trade Map) پشت بە ئامارەکانی بازرگانی دەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان (COMTRADE) و هاوبەشە بازرگانییەکان دەبەستن.

