ئەستێرەی کۆڵۆمبی شاکێرا لە کاتی یارییەکانی جامی جیهانی 2026 گەڕایەوە ناوەندی سەرنجی میدیاکان، دوای ئەوەی بە دیاریکراوی لە خولی یارییەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک لەسەر کورسیی هاندەران بینرا، دەرکەوتنی شاکێرا کاردانەوەی بەربڵاوی لە نێوان هاندەرانی تۆپی پێدا دروستکرد، بە تایبەت بەهۆی ئامادەبوونی بەردەوام لە یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و ئامادەنەبوونی لە یارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی خۆیدا.
شاکێرا لەسەر کورسییەکانی یاریی نێوان ئەرژەنتین و کەیپ ڤێرد لە قۆناغی 32دا، هاوشانی هەردوو منداڵەکەی میلان و ساشا دەرکەوت، کامێراکان تۆماریان کردووە کە بە ورەیەکی بەرزەوە کاردانەوەی بۆ ڕووداوەکانی یارییەکە هەبووە و دوای گۆڵەکەی ئەستێرە لیۆنێل مێسی، رووخساری بە تەواوی دڵخۆش دیار بووە، ئەم دیمەنەش بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە.
پێش تێپەڕبوونی ئەم یارییە، شاکێرا سەیری ڕووبەڕووبوونەوەی ئەرژەنتین و نەمسا و یاریی بەڕازیل و ژاپۆنیشی کردبوو.
میدیاکان لەبارەی ئامادە نەبوونی ئەم هونەرمەندە کۆڵۆمبییە لە یارییەکانی کۆڵۆمبیا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، بەشێک لە هاندەران ئەم بابەتە دەبەستنەوە بە پەیوەندی پێشووی بە شاری بەرشەلۆنە لە ماوەی هاوسەرگیری لەگەڵ یاریزانی ئیسپانی جیرارد پیکێ، ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر حەزی منداڵەکانی بۆ تۆپی پێی ئیسپانی و ئەرژەنتینی، هاوشانی ئەو پێوەندییە کۆنەی لەگەڵ لیۆنێل مێسی هەیبوو کە لەو سەردەمەدا لە بەرشەلۆنە دەدرەوشایەوە.

