zagros news agency

عێراق ڕەزامەندی لەسەر لێکۆڵینەوە لە چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژیی بۆریی نەوت دەردەبڕێت

 

حکومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی تەکنیکی و دارایی بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکانی بۆریی هەناردەکردنی نەوتی خاو، ڕەزامەندی لەسەر واژۆکردنی چەند ڕێککەوتننامەیەکی سەرەتایی لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای ئەمریکی و قەتەری نیشاندا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنەکە ڕێگەی بە “کۆمپانیای نەوتی بەسرە” داوە “سەرەتای ڕێککەوتننامەیەک” (Heads of Agreement) و ڕێککەوتننامەی پاراستنی نهێنییەکان (NDA) لەگەڵ کۆنسۆرتیۆمێکدا واژۆ بکات. ئەم کۆنسۆرتیۆمە هەریەکە لە کۆمپانیاکانی (Capital TI) و (Chevron)ی ئەمریکی و کۆمپانیای (UCC)ی قەتەری لەخۆدەگرێت.

ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە، ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەی وردی ئابووری و تەکنیکییە بۆ بەراوردکردنی چەند ڕێڕەوێکی پێشنیارکراوی گواستنەوەی نەوت، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

١- ڕێڕەوی (بەسرە – حەدیسە – کەرکوک – جەیهانی تورکی).

٢- ڕێڕەوی (بەسرە – حەدیسە – بانیاسی سوری).

ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم ڕێککەوتننامە سەرەتاییانە هیچ پابەندییەکی دارایی یان گرێبەستیی کۆتایی بۆ سەر وەزارەتی نەوتی عێراق دروست ناکەن و تەنها بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوەن.

لە لایەکی دیکەوە، حکومەتی عێراق کۆمپانیای نەوتی بەسرەی ڕاسپاردووە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری لەگەڵ کۆمپانیای (KBR)ی ئەمریکی، تایبەت بە پڕۆژەی بۆریی نەوتی (بەسرە – حەدیسە).

ئەم هەنگاوەی عێراق لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتدایە بۆ فرەچەشنکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوت و زیادکردنی توانای گەیاندنی وزە بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە ڕێگەی دەروازە جیاوازەکانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پڕۆژەی ڕووناکیدا 80%ی هاوبەشی ماڵان لە هەڵەبجە لە مانگی 9 کەمتر لە 15 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە

سەڵاح

تەقەکەرەکەی کۆشکی سپی دەبرێتە بەردەم دادگا

سەڵاح

سیلینا گۆمێز وەک دەرهێنەر دەستبەکار دەبێت

ART