دوای 7 ساڵ لە سڕ کردن و دوورخستنەوەی ڕووسیا لە چالاکیە وەرزشیە ناوخۆیی و کیشوەرییەکان،ڕۆژنامەی سەن بڵاویکردۆتەوە لێژنەی ئۆڵۆمپی جیهان ڕێگە دەدەن وەرزشوانە ڕووسیەکان بۆ ئۆڵۆمپیادی ساڵی 2028 بەشداری بکەن،بەمەرجی ڕێسا و یاساکانی ئۆڵۆمپی.
لەلایەکی دیکەوە دەنگۆیەک هەیە بۆ گەڕانەوەی یانەکانی ڕووسیا بۆ ململانێ کردن لەسەر پاڵەوانەتیە کیشوەرییەکان،بەڵام تاکو ئێستا قسەی کۆتایی نەکراوە دەربارەی ئەم بابەتە و چاوەڕوانی یوفا و فیفا دەکرێت بۆ بڕیاری کۆتایی.
شایەنی باسە هۆکاری دوورخرانەوە و سڕ کردنی وڵاتی ڕووسیا دەگەڕێتەوە بۆ هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکرانیا و بەبیانووی نەبوونی ئاشتی لەم وڵاتە ئەو بڕیارە دراوە،پێشتریش هەوڵ هەبووە بۆ گەڕانەوەی ڕووسیا،بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
“سەرکار ڕێبوار”

