د. ئاگرین عبداللە عزیز
هەروەک لاى هەمووان ئاشکرایە، کێشەى بووجەى هەرێمى کوردستان لەگەڵحکومەتى فیدراڵى عێراق سیاسیە و و ڕەگێکی قۆڵى هەیە، بەداخەوە لەدواى ٢٠١٤ بەفراوانى ئەم کێشەیە بەرۆکى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە، دەسەلاتى سیاسى و هاوڵاتیانى هەرێمیش بەپلەى یەکەم زیانیان پێ گەیشتووە ئەزیەت دراون.
کێشەى بووجەى هەرێم کە لەناویدا بابەتى بووجەى پرۆژەکان و مووچەىمووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، بابەتێکى دروست کراوە و ئەگەردەسەڵاتدارانى سیاسى عێراق مەبەستیان بێت چارەسەرکردنی گران نیە و گەڕانەوەبۆ بنەماکانى دەستورى عێراق و جێبەجێکردنى بەسە بۆ چارەسەر و ڕاگرتنى ئەوفشارە لەسەر هەرێمى کوردستان، چونکە بابەتەکە دووکەس لەسەرى ناکۆک نین، کەگەمە بەرێژەکانى بودجەى هەرێم لەیاسایى موازەنە کراوە، بۆ نموونە تاکوو ساڵى٢٠١٤ رێژەکەى بریتى بوو لە ١٧% پاشان بێ بوونى هیچ پاساوێکى قایلکەر کرا بە١٢,٦٧%، ئێستاش کە سەرژمێرى ساڵى ٢٠٢٤ کرا بەسەرپەرشتى دام و دەزگاکانى حکومەتى فیدراڵى عێراق رێژەکەى ١٤,١٤,% دەرچوو، کەچىدەسەڵاتدارانى فیدراڵى هەر مامەڵە لەگەڵ ١٢,٦٧%دەکەن.
باشە گریمان هەرێم بە ١٢,٦٧%ڕازى بوو، کەواتە بابگەرێنەوە بۆ بنەماى یاسایموازنەى ساڵى ٢٠٢٣ کەتیایدا پشکى ساڵانەى هەرێم دواى کەمکردنەوەى جۆراوجۆر بووە بە ١٦,٦٠ تریلۆن دینار کە مانگانە دەکاتە نزیکەى ١,٣ترلیۆن دینار کەمووچە و بووجەى جۆراجۆرەکانى ئیشپێکردنى حکومەت و پرۆژەکانیش لەخۆدەگرێت. بەڵام حکومەتى فیدراڵى عێراق نەک هەر ئەو پشکە بە هەرێم ڕەوا نابینێت بەڵکوجۆرەها داهێنانى ناگونجاوى دروست کردووە و لە پاڵ مەرجەکانى یاساى ئیدارەىدەوڵەت مەرج گەلێکى داناوە بۆ ناردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم، دیسانەوەدەلێن با ئەو گریمانە دابنێن کە هەرێم بەمەرجە سەمەرەکانى ناو یاسایى ئیدارەىدەوڵەت ڕازیە، دەکەواتە پێویستە حکومەتى فیدراڵى بێت تەماشاى داهاتى ناوەخۆیىهەرێم بکات (کە بەڕوونى و شەفافى لە پەڕەکانى دێکۆمێنتى تەرازووى پێداچوونەوەىمانگانە دیارە چونکە ئێستا هەناردەکردنى نەوت و داهاتەکەى لاى وەزارەتى نەوتىعێراقە بەهەماهەنگى تەکنیکى لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى هەرێمىکوردستان). ئەوکاتە بۆ نموونە ئەگەر داهاتى ناوەخۆ ٢٥٠ملیار دینار بێت دەتوانێتنیوەى واتە ١٢٥ملیار دینار لەبەشى هەرێم ببڕێت (١,٣٠ – ٠,١٢٥ = ١,١٧٥) و١,١٧٥ ترلیۆنیک و سەدو حەفتاوپێج ملیار دینار مانگانە بنێرێت، لەبەر ئەوەى بەپێىپرۆسەى هەژمارکردن بێت لەیاسایى موازنە پێویستە باقى مافە داراییەکان بنێرێت بۆپرۆژەکانى ئاوەدانکردنەوە هەر وەک لە نموونەى لاى سەرەوە ڕوونمان کردۆتەوە. کەچى نەک ئەو مافە ڕاوەیە بە تەواوى نانێرێت بەڵکو داهێنانێکى ناگونجاوى بەسەرهەرێمدا سەپاندووە و تەنها بڕى مووچە (٩٦٠ملیار دینار بەنزیکى) دەنێرێت و ئەوشى بەستۆتەوە بەناردنى نیوەى داهاتى نانەوتى ناوخۆى هەرێم، هیوادارمدەسەڵاتدارنى سیاسى عێراق چاو بەو بابەتەوە بخشێنیتەوە و پەى بە بنەمادەستوریەکانى عێراق ببەن لانى کەم بە پێى ناوەڕۆکى ماددەى ١٢١ و رێگرنەبن لەپێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەى هەرێم و خۆشگوزەرکانى خەڵک و دانیشتوانەکەى .

