zagros news agency

مان سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەکی لاو لە ئارسێناڵ دەباتەوە

ئەمڕۆ بەفەرمی یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستی جێرمی مۆنگای ئەستێرەی لاوی یانەی لیستەر سیتی ڕاگەیاند و یاریزانەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز پەیوەندی بە سیتیزن کرد،کە ئەم گرێبەستە بووە یەکێک لە گرێبەستە پڕ مشتمڕەکانی ئەم وەرزە و ئارسێناڵ و ئارتێنتای دووچاری شۆک کرد.

جێرمی مۆنگا تەمەنی 17 ساڵە و لەگەڵ لیستەر سیتی ئاستێکی بەرزی پێشکەش دەکرد،ئەمەش ململانێیەکی گەورەی لەنێوان یانەکان دروست کرد بۆ گواستنەوەی بەتایبەت ئارسێناڵ و مان سیتی،بەڵام لەکۆتاییدا سیتیزن توانی گرەوەکە بباتەوە و ئەستێرە لاوەکە بە بڕی 10 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە.

مۆنگا وەرزی لەگەڵ لیستەر سیتی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و دوو ئەسیست و گۆڵێکی هەبوو،کە لاوترین یاریزانە لەمێژووی چامپیۆنشیپ بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات و ئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسام کرد بوو.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی ئینگلتەڕا داوای دی مارکۆ دەکات

یاسین

ڕاهێنەری سانتۆس: ئەمە ڕێژەی گەڕانەوەی نەیمارە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئێمباپێ سەرکردایەتی پاریسی کردو بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین