zagros news agency

جۆ ئیستەرهاس وردەکاریی بەشی نوێی “Basic Instinct” ئاشکرا دەکات

نووسەری ئەمریکی، جۆ ئیستەرهاس، وردەکاریی نوێ پەیوەست بە بەشی سێیەمی فیلمی “Basic Instinct” ئاشکرا بکات.

ئەمەش دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو دەیە بەسەر سەرکەوتنی بەشەکانی یەکەم و دووەمی فیلمەکەدا دێت، کە ئەستێرەی ناودار مایکڵ دۆگلاس لەگەڵ خانمە ئەکتەر شارۆن ستۆن ڕۆڵی سەرەکییان تێدا گێڕابوو.

جۆ ئیستەرهاس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سیناریۆ نوێیەکە گەڕانەوەی کەسایەتیی کاسرین ترامێل لەخۆدەگرێت، کە شارۆن ستۆن لە فیلمە بنەڕەتییەکەدا پێشکەشی کردبوو، هاوشان لەگەڵ دەرکەوتنی کەسایەتییەکی نوێ کە کچەکەیەتی بە ناوی “جێزابێل”.

ئەو جەختی کردەوە، کارەکە چەندین سوپرایز لەگەڵ خۆی دەهێنێت، لەگەڵ پاراستنی کەشی ورووژاندن و بوێری کە بەشی یەکەم پێی ناسرابوو.

نووسەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پڕۆژەکە ئامانجی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەزموونی پێشوو نییە، بەڵکو دەیەوێت چیرۆکێکی جیاواز پێشکەش بکات کە پارێزگاری لەو ناسنامەیە بکات کە فیلمە بنەڕەتییەکەی کردە یەکێک لە دیارترین کارەکانی ورووژاندن لە مێژووی سینەمادا.

لەم چوارچێوەیەدا، نووسەرە ئەمریکییەکە ڕەخنەی توندی لە بەشی دووەم گرت کە لە ساڵی 2006دا نمایشکرا و بە کارێکی “زۆر خراپ” وەسفی کرد.

ئەو ڕایگەیاند، لەو سەردەمەدا بڕی 1.5 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە لەبەرانبەر بەشدارینەکردنی لە نووسینی سیناریۆی ئەو بەشەدا.

ئەو ڕوونکردنەوەی دا، سەرپەرشتیارانی بەشی دووەم دەستبەرداری ئەو ڕەگەزانە بوون کە سەرکەوتنی بەشی یەکەمیان دروستکرد، و فیلمەکەیان گۆڕی بۆ فیلمێکی پۆلیسیی باو کە خاڵی بوو لەو بوێری، ژیری و کۆمیدیایەی کە بەشی یەکەمی پێ جیا دەکرایەوە و لەو بڕوایەدایە ئەمە هۆکاری سەرەکی بووە بۆ نەهاتنەدیی ئەو سەرکەوتنەی کە چاوەڕوان دەکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Harry Potter” وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەرهەمدێت

ART

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

زەهرە جۆلی ناوی باوکی لە ناسنامەی فەرمی لادەدات

ART