یونس محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی زاخۆ ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی زاخۆ دەست پێ دەکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشبینی دەکەن لە ٢٠ی ئەیلوولی داھاتوودا، هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، قۆناغی سێیەمی ئەم پڕۆژە گەشتیارییە بە ڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا بکرێتەوە.

