zagros news agency

کاریگەریی مۆندیالی ٢٠٢٦ لەسەر داهاتی دارایی یانەی بەرشەلۆنە

بەهۆی بەشداریی ١٦ یاریزان لە مۆندیالی ٢٠٢٦ و گەیشتنی هەشت ئەستێرەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یاریی کۆتایی، یانەی بەرشەلۆنە بڕی دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار یۆرۆ وەک قەرەبوو لە فیفا وەردەگرێت. ئەم بڕە پارەیە سەرەڕای زیادبوونی بودجەی قەرەبووکردنەوە لەلایەن فیفاوە بەهۆی زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردەکان بۆ ٤٨ تیپ، بەڵام بەراورد بە داهاتی مۆندیالی ٢٠٢٢ کە نزیکەی چوار ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یۆرۆ بوو، کەمترە.

لە قۆناغی پاڵاوتنەکاندا، بەرشەلۆنە ١٥٣ هەزار یۆرۆی مسۆگەر کرد، کە ڕافینیا بە تەنیا ٢٦ هەزار یۆرۆی بۆ یانەکە دەستەبەرکرد. لە قۆناغی کۆتاییدا، یانەکە قەرەبووی تەواوەتی بە بڕی ٢٢٥ هەزار یۆرۆ بۆ هەر یەکێک لە حەوت یاریزانەکەی ئیسپانیا کۆبارسی، گارسیا، گاڤی، پێدری، ئۆڵمۆ، تۆرێس، و یامال وەردەگرێت، لە کاتێکدا بۆ خوان گارسیای گۆڵپارێز بەهۆی یاریکردنی پێشووی لە یانەی ئیسپانیۆل، بەرشەلۆنە دوو سێیەکی پارەکەی بە بڕی ١٥٠ هەزار یۆرۆ پێدەدرێت.

سەبارەت بە یاریزانە نوێیەکان و ئەوانەی بە خواستن هاتبوون، بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی مارکوس ڕاشفۆرد ١٠٥ هەزار یۆرۆ و لە جواو کانسیلۆ ٥٤ هەزار یۆرۆی بەرکەوت، هەروەها بڕی ٩٤ هەزار یۆرۆی بەهۆی حەمزە عەبدولکەریمەوە بەدەستهێنا. لە بەرامبەردا، کڕینەوەی یەکجاریی ئەنتۆنی گۆردۆن پێش دەستپێکی مۆندیال وایکرد یانەکە بە تەنیا ٧٠ هەزار یۆرۆ لە پشکی گەیشتنی ئینگلتەرا بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بۆ خۆی ببات و پێویست نەکات لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ دابەشی بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی گارسیای ڕاگەیاند و گۆڵپارێزێکی نوێشی بانگـهـێـشت کرد

یاسین

مۆرینیۆ بە دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەیەک

یاسین

لە کلاسیکۆ بەرشەلۆنە لەشەش یاریزان بێبەش دەبێت

یاسین