توێژەران لە ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا پاشماوەی کۆنیان لەناو ئەشکەوتەکاندا دۆزیوەتەوە کە تەمەنیان بۆ 12 هەزار ساڵ بەرلە ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئەم دۆزینەوەیە پێش دروستکردنی هەرەمە گەورەکانی ڕەمسیس و جیزەیە و زانیاری دەگمەن لەبارەی ژیانی مرۆڤ لە کۆتایی سەردەمی سەهۆڵبەندندا دەدات.
پارچە دۆزراوەکان بریتیین لە پێستی دووراو و پەت و ئامرازی دەستی کە بەپێی پشکنینەکان مێژووەکەیان بۆ 11880 تا 12600 ساڵ بەرلە ئێستا دەگەڕێتەوە.
زانایان لەو بڕوایەدان، ئەم پارچەنە بۆ دروستکردنی جلوبەرگ و پێڵاو و کەپری گۆڕاو بەکارهێنراون تا ڕووبەڕووی کەشوهەوای سارد ببنەوە.
زانایان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، بەکارهێنانی تاڵی ڕووەکی و مووی ئاژەڵ لە دروستکردنی دەزودا نیشانەی زیرەکی و شارەزایی تەکنیکی ئەو مرۆڤانەیە. ئەم شتە ئەندامییانە بەردەوام هاوکاری زانایان دەکەن تا بزانن مرۆڤ چۆن ڕووبەڕووی ئالنگاری سروشت بووەتەوە و زووتر لەوەی بیر دەکرایەوە گەیشتووەتە ئەمەریکا.

