zagros news agency

 

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری لە هەولێر قۆناغی نوێ دەبڕێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، دکتۆرە نورجیهان عەلی شەعبان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری، لەگەڵ دەستەی کارگێڕیی نەخۆشخانەکە، سەردانی مەیدانیی نهۆمەکانی چوار و پێنجی نەخۆشخانەکەیان کرد، کە ئێستا کارەکانی نۆژەنکردنەوە و نوێکردنەوەیان تێدا ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نەخۆشخانەکە، ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەدایە بۆ ڕێکخستنەوەی ژینگەی تەندروستی و دابینکردنی شوێنێکی شایستە و ئارام بۆ نەخۆشان و ستافە پزیشکییەکان، تاوەکو بە باشترین شێوە و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکرێن.

لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری لە نزیکەوە ئاگاداری وردەکاریی و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بوو؛ هاوکات جەختی لەسەر گرنگیی کوالێتیی کارەکان و پابەندبوون بە ستانداردە نوێیەکانی ژینگەی نەخۆشخانە کردەوە، بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییە هاوچەرخەکانی کەرتی تەندروستی.

نەخۆشخانەی ڕزگاری وەک یەکێک لە گەورەترین ناوەندە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی بەشە جیاوازەکانی، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی فشار و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی خێرا و باوەڕپێکراو بە هاوڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: مه‌سيحييه‌كان پێكهاته‌يه‌كى ڕه‌سه‌نى كوردستانن

سەڵاح

سیستەمی چارەسەری پاشماوەی پزیشكی له‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ دامه‌زرا

سەڵاح

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا بۆ دوایین جار له‌گه‌ڵ سەرۆکی دیوان كۆبووه‌وه‌

سەڵاح