بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئەڵمانیا بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە، ئەم گەشەکردنەش بەشێوەیەکی بەرچاو گەیشتووەتە بازاڕی ئۆتۆمبێلە بەکارهاتووەکان.
بەپێی شیکارییەکی کۆمپانیای دڵنیایی “هوک کۆبورگ”، لە چارەگی دووەمی ئەمساڵدا لە نێوان هەشت کڕیاری تاکە کەس، یەکێکیان کە دەکاتە 12%ـی بەشداربووان، ئۆتۆمبێلی سووتەمەنیی گۆڕیوە بۆ ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی.
ئەم ڕێژەیە دوو هێندەی ئاماری 2025ـە و بەرزترین ئاستی وەرزییە لە 2020ـەوە. ڕێژەی گۆڕین بۆ ئۆتۆمبێلی نوێی کارەبایی گەیشتووەتە 24.9%، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە.
لە بازاڕی ئۆتۆمبێلە بەکارهاتووەکانیشدا ڕێژەکە بۆ 7.9% بەرزبووەتەوە، کە دوو هێندەی هەمان ماوەی ساڵی ڕابردووە.
یۆرگ ڕاینلەندەر، بەرپرسی کۆمپانیاکە لەبارەی ئەم بابەتە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی هۆکاری سەرەکیی ئەم وەرچەرخانەیە.
ئەو لەو بڕوایەدایە، ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا. لەو وڵاتە، لە مانگی تەمووزدا فۆلکسواگن بە فرۆشتنی زیاتر لە 10 هەزار ئۆتۆمبێل لە پلەی یەکەمدا هات، بەدوای ئەویشدا بی ئێم دەبلیو و سکۆدا و مێرسیدس و ئۆدی هاتن.

