zagros news agency

‎ترامپ: ئەمریکا بە تەواوی کۆنترۆڵی تەنگەی هەرمزی دەکات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، شەوی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە شێوەیەکی «تەواو» کۆنترۆڵی تەنگەی هەرمزی لە دەستداییە

ترامپ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا گوتی: «ئێمە بە تەواوی کۆنترۆڵی تەنگەی هەرمزمان لە دەستدایە. ئێمە کۆنترۆڵی دەکەین، کەسێکی تر نا؛ تەنها ئێمە.»

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها گوتی متمانەی بە ئێران نییە و وتی: «من دوا کەسم کە بتوانێت متمانە بە ئێران بکات. ئەوان بەردەوام درۆیان لەگەڵ من کردووە.»

ترامپ لە کاتێکدا ئەم قسانەی کردووە کە ناکۆکییەکان لەسەر مافی تێپەڕین و کۆنترۆڵی تەنگەی هەرمز بووەتە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی توندبوونەوەی ملمڵانێی سەربازی لەنێوان واشنتن و تاران.

سێ هەڵبژاردەی ئەمریکا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران

ترامپ پێشتر سێ ستراتیژی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران لە کاتی جەنگی ئێستادا خستبووەڕوو.

یەکەم هەڵبژاردەی، بە گوتەی خۆی، بەردەوامبوون لە فشارە ئێستاکان و چاودێریکردنی دۆخی ئابووری ئێرانە.

ئەو گوتی ئابووری ئێران لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و بانگەشەی کرد کە هەڵاوسانی نرخەکان لە ئێران گەیشتووەتە ڕێژەی ٣٠٠٪ و دراوی وڵاتەکە بەهای زۆری لەدەستداوە.

هەڵبژاردەی دووەم، بە گوتەی ترامپ، «لێدانی ئێران بە شێوەیەکی زۆر توند»ە.

هەڵبژاردەی سێیەمیش «خنکاندنی ئابووری»ی ئێرانە؛ بەڵام ترامپ گوتی ئەم فشارە ئابوورییە لە ئێستادا بەشێکە لە سیاسەتی فشارەکانی ئەمریکا.

ترامپ هەروەها بانگەشەی کرد کە ئێران ناتوانێت قەرز وەربگرێت و ئەمریکا کۆنترۆڵی بەشێکی زۆر لە دارایی و سامانی ئێرانی هەیە، و بە وتەی خۆی: «من بانکی ئەوانم.»

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆزان محەمەد : داهاتی سلێمانی كۆ دەكرێتەوە دەبرێتە دەباشان

گوران

پەیامى نێچيرڤان بارزانى لە ساڵيادى شەهیدبوونی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا

سەڵاح

لە ئێران بایەخی تومەن هەروا لە دابەزین دایە

یاسین