پێگەی یەنی ئەسیر بڵاویکردەوە کە یانەی گەڵاتەسەرای تورکی بە فەرمی ئەلێکسیس ماک ئەلیستەری ئەستێرە و نێودەوڵەتیی ئەرجەنتینی و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیی وەک ئامانجی سەرەکیی خۆی بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست لەم ماوەیەدا دەستنیشانکردووە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پاڵەوانی خولی تورکیا چاودێرییەکی وردی دۆخی ئەم یاریزانە تەمەن 27 ساڵانە دەکات و بەرپرسانی یانەکە دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی زانیاری و گەڕان بەدوای مەرجەکانی واژۆکردنی گرێبەستەکەدا.
ماک ئەلیستەر لە ئێستادا گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵدا ماوە و تاوەکو ئێستاش بە تەواوی ئامادەیی یانە ئینگلیزییەکە بۆ فرۆشتنی یان دەستبەرداربوون لەم کلیلە سەرەکییەی هێڵی ناوەڕاست ڕوون نییە و دەرگای گفتوگۆکان بە کراوەیی ماوەتەوە.

