zagros news agency

فەیسبووک ئەپڵیکەیشنێکی نوێی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند

 

کۆمپانیای فەیسبووک بە فەرمی ئەپڵیکەیشنێکی سەربەخۆی بەناوی (Creator Studio)راگەیاند کە بۆ هەردوو سیستەمی iOS لە ئەمریکا و کانەدا کارا کرد کە ژمارەیەک ئامرازی ژیریی دەستکردی تێدایە بۆ یارمەتیدانی بە دیاریکراوی بۆ ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کار لەسەر میدیای دیجیتاڵی، بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە فەیسبووک، یان ڕۆژنامەگەریی شیکاری (Data-Driven Journalism) دەکەن، ئەم ئەپڵیکەیشنە نوێیە ڕاستەوخۆ دەبێتە هاوکارێکی بەهێز بۆ دروستکردنی ناوەڕۆک و بابەت لە گەشەپێدانی لاپەڕەکانیان و بەڕێوەبردنی بەکارهێنەران.

ئەم ئەپڵیکەیشنە نوێیە یاریدەدەرێکی ژیریی دەستکردی تێدایە کە لەسەر بنەمای شێوازی ناوەڕۆک و ئامارەکانی لاپەڕەکە ڕێنمایی کەسی پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات بۆ دیاریکردنی باشترین کاتی بڵاوکردنەوەی بابەتەکان و تێگەیشتن لە کاردانەوەی فۆڵۆوەرەکان.

سیستەمەکە هەروەها ئامرازێکی تایبەتی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کۆمێنتەکان کە گرنگترین کۆمێنتەکان دیاری دەکات و وەڵامی ئامادەکراو بە شێوازی نووسینی خاوەن لاپەڕەکە پێشنیاز دەکات بۆ ئەوەی دوای پێداچوونەوە و ڕەزامەندی بڵاوبکرێنەوە، هەروەها ئامانجی میتا لەم هەنگاوە هێشتنەوەی دروستکەرانی ناوەڕۆکە لە ناو ژینگەی فەیسبووکدا بۆ کەمکردنەوەی ڕکابەری پلاتفۆرمەکانی وەک تایکتۆک و یوتوب و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی ئامرازی دەرەکی وەک ChatGPT بۆ دەستکەوتنی بیرۆکە و ئامارەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا  ئۆجەلان

سەڵاح

پاکستان… كه‌سێكی کریستیانی لەسەر ئاینی دەکوژرێت

سەڵاح

کۆمپانیای دۆرداش سیستەمەی درۆن بۆ گواستنەوەی کەل و پەل بە دلیڤەری دادەمەزرێنێت

سەڵاح