zagros news agency

رۆمانی “بۆرەی قاپلان”ـی عەزیز مەلای ڕەش چاپ كرایەوە

“بۆرەی قاپلان” كە رۆمانێكی مێرمنداڵانەیە و ساڵانی زووتر، نووسەر عەزیز مەلای ڕەش نووسیویەتی و سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی رابردوو چاپی كردووە و د. كەمال مەزهەر پێشەكی بۆ نووسیوە.

 

“بۆرەی قاپلان” بەرهەمێكی ئەدەبیی ناوازەیە بۆ مێرمنداڵان، بەڵام بەهۆی ئەوەی کۆپی ئەم ڕۆمانە لە بازاڕ و كتێبخانەكاندا نەمابوو و دەست نەدەكەوت، بۆیە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بڕیاردرا لە چوارچێوەی زنجیرە كتێبە چاپكراوەكانی، دووبارە چاپی بكەنەوە.

 

رۆمانەکە بە زمانێكی سادە و رەوانی كوردانە نووسراوە و بابەتی پەندئامێزە بۆ مێرمنداڵان، دەكرێ ئەم چینە زیندووەی كۆمەڵگە لە ڕێی بەرهەمگەلی وا كوردانە و زمانپاراوانە بخرێنە سەر رێچكەی خوێندنەوە و خۆڕۆشنبیر كردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی بەبێ بەربەست گەرووی هورمز دەبڕێت

سەڵاح

ئەمڕۆ دوا وادەی ناوتۆمارکردنی قوتابییان لە قوتابخانە حکومییەکانە

سەڵاح

سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی نوێی كۆریای باشوور كرد

سەڵاح