zagros news agency

لە سلێمانی قوبادی جەلیزادە خەڵاتکرا

 لە سلێمانی رێوڕەسمێکی رێزلێنان بۆ شاعیرێک سازکرا کە نزیکەی نیو سەدەیە شیعر لەبارەی ژن و نیشتمان دەنووسێت، لە رێوڕيسمەکەدا جگە لە خوێندنەوەی شیعر، قوبادی جەلیزادە خەڵاتیش کرا.

 

رێوڕەسمەکە رۆژی چوارشەممە، لەلایەن سەنتەری هاوبەشی لوڕ، بە ناونیشانی “تەمەنێک لە بەخشش، ئاسمانێک لە داهێنان” سازکرا، تێیدا خەڵاتی ڕێزلێنانی سەنتەرەکە و دامەزراوە کولتوور و فەرهەنگییەکان، پێشکەشی قوبادی جەلیزادە کرا.

 

هەر لە رێوڕەسمەکەدا دکتۆر موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، خەڵاتی ڕێز و سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، پێشکەشی جەلیزادە کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تەمەنێکی درێژە ئێوە بە پێوەن، ساڵانێکە ژیانمان لا شیرینتر دەکەن، نەوەکانمان بە ئاوازی کوردبوون هان دەکەن.

 

گوتیسی “کە بیر لە جوانی دەکەینەوە ئێوە دەبینین، لێگەڕێ بە خەڵاتکردنتان خەڵاتی خۆمان بکەین، بە ڕێز لێنانتان رێز لە خۆمان بگرین، ئێوە بۆ ئەبەد مایەی شانازی ئێمە و کۆیە و سلێمانی و کورد و کوردستانن” .

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزێکی نوێی زنجیرەی “Off Campus” بەرهەم دەهێندرێت

ART

بەربژێرێک لە بەغدا تیرۆرکرا

سەڵاح

دووشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین