zagros news agency

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

 

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری پارێزگای هەولێر، سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به‌‌ بنەماڵەی بەڕێزیان و زانایانی ئایینیی کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

 

خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، ته‌مه‌نى خۆى بۆ خزمه‌تى ئايين تەرخان کرد و به‌ گەیاندنی پەیامی چاكه‌ و ئاشتی و لێبوردەیی، خزمەتی خەڵکی هەولێرى كرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وايى بە بنەماڵەی بەڕێزيان و هاوڕێيان و کەسوکارى ببەخشێت.

 

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/8/13

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ بۆردومانێكی سوپای ئه‌مریكادا 30 كه‌س له‌ باكووری یه‌مه‌ن كوژران

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ عارف ته‌یفور

سەڵاح

هەرێمی باسک داوای گەڕاندنەوەی تابلۆی گێرنیکای پیکاسۆ دەکات

ART