zagros news agency

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە لیوا دڵشاد یوسف دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی لیوا دڵشاد یوسف کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 14ـی ئابی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایکی لیوا دڵشاد یوسف دەربڕی.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی لیوا دڵشاد یوسف و بنەماڵەکەیان کرد و هیوای خواست خودای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

لە لایەن خۆیەوە، لیوا دڵشاد یوسف بەناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و دەربڕینی هاوخەمیی سەرۆکی حکوwمەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرەنسا ڕێکاری نوێ بۆ پاراستنی مۆزەخانەکان دەگرێتە بەر

ART

کوژرانی ٦٢ کەس لە زیندانەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا بەهۆی ئەشکەنجەوە

سەڵاح

ئه‌نجومه‌نی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به ‌سه‌رۆكایه‌تیی سوودانی كۆبووه‌وه‌

یاسین