بەبۆنەی ١٦ی ئاب، یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەریەکە لە ئاراس حەبیب محەمەد کەریم، ئەمینداری گشتی کۆنگرەی نیشتمانی عێراقی و ئەسیل نوجەیفی، پەیامی پیرۆزبایی گەرمیان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی کرد.
لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی، ئاراس حەبیب محەمەد کەریم وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم یادە “وێستگەیەکی دیارە لە مێژووی خەباتی سیاسی گەلی کورددا”. هەروەها هیوای خواستووە پارتی بەردەوام بێت لە خزمەتکردن بە دۆزی گەلی کوردستان و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و دادپەروەری، لەپێناو داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.
لە لایەکی دیکەوە، ئەسیل نوجەیفی لە بروسکەیەکی پیرۆزباییدا کە ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتی کردووە، جەختی لەسەر گرنگی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبەکە کردەوە. نوجەیفی لە پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر خەبات و قوربانییەکانی پارتی لەپێناو بەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکان و چەسپاندنی بەهاکانی ئازادی. هەروەها هیوای خواست کوردستان هەمیشە لە سایەی ئەم خەباتەدا لە ئارامی، سەقامگیری و گەشەسەندنی بەردەوامدا بێت.
جێی ئاماژەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئابی ساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠٢٦دا ٨٠ ساڵ بەسەر تەمەنی ئەو حزبەدا تێدەپەڕێت، بهیەکێک لە هێزە سیاسییە سەرەکییەکانی ناوچەکە دەناسرێت.
ئهمهش دهقهیهتی:
بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
دوای سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، شانازییەکی زۆری خۆمان بەم بۆنە مێژووییە دەردەبڕین کە وێستگەیەکی دیار و بەرچاوە لە کاروانی خەباتی سیاسی گەلی کورددا.
هیوای بەردەوامیی پێشکەوتن و گەشەسەندن بۆ پارتی دەخوازین لە خزمەتکردنی دۆزی گەلی کوردستان و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی و دادپەروەری، هەروەها بەردەوامبوونی لەسەر ڕۆڵە نیشتمانییەکەی بۆ چەسپاندنی مافە ڕەواکان و هێنانەدیی ئاواتەکانی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق بە گشتی و گەلی کوردستان بە تایبەتی، بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و ئاوەدانتر.
لەگەڵ ئهو پەڕی ڕێز و پێزانیندا
ئەمینداری گشتی کۆنگرەی نیشتمانی عێراقی
ئاراس حەبیب محەمەد کەریم
بەغداد
١٦- ئاب- ٢٠٢٦
——-
بۆ بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، بە شانازییەوە یادی مێژووی پڕ لە خەبات و تێکۆشانی حزبەکە دەکەینەوە، و ئەو قوربانی و هەوڵانەی لە پێناو بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی دراون، بەرز دەنرخێنین.
لەم بۆنە شکۆدارەدا، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئێوە و تەواوی سەرکردایەتی و کادیران و جەماوەری حزبەکەتان دەخوازین، هەروەها هیوای ئاسایش، سەقامگیری و گەشەسەندنی زیاتر بۆ گەلی کوردستان دەخوازین.
هەموو ساڵێک ئێوە و پارتی دیموکراتی کوردستان و گەلی کوردستان بە هەزاران خێر و خۆشی.
ڕێز و پێزانینمان قهبول بفهرموون
ئەسیل عەبدولعەزیز نوجەیفی
ئابی ٢٠٢٦

